استە زۆرێکیان چەندەها وێبسایت و پەیج و ئەکاونتیان لەسەر فەیسبوک و ئینستاگرام و هاوشێوەکانیان کردۆتەوە، بەڵام ئەمانە ە
پەرتەوازەییەک و شپرزەییەکی یەجگار گەورەیان لە بازاڕەکەدا دروست کردوە کە سترێس و بارگرانیەکی زۆریان بەسەر
کڕیارەوە دروستکردوە و کاتێکی زۆریان بە فیڕۆ دەدات، وەک ئەوەی پرۆسەی گەڕان بە دوای موڵکدا خۆی لە خۆیدا
پرۆسەیەکی پڕ سترێس نەبێت ئەم دۆزینەوانەیشی هاتۆتە سەر! ئەو تەکنۆلۆجیا نەشیاوانە نوسینگەکانیشیان مەشغول کردوە
بەکارێکەوە کە کاری ئەوان نیە و بە کولفەیەکی زۆر دەبێت هەر خەریکی سپۆنسەرکردن بن لە کاتێکدا زۆرینەی ئەو
خەڵکەی موڵکەکان دەبینن هەر کڕیاریش نین. چونکە لە ڕاستیدا فەیسبووک و ئینستا و هاوشێوەکانیان خۆیان تۆڕی
کۆمەڵایەتین و بۆ ئەو مەبەستە دروستکراون، پڕن لە هەموو جۆرە شتێکی جۆراوجۆر، ئەوانە بەتایبەت بۆ کەرتی موڵک
و خانوبەرە دیزاین و دروست نەکراون و زۆر نەگونجاو و موعەقەدن، وە ناتوانن خزمەتگوزاریەکی ئاسان و دەقیق پێشکەش بە
کڕیارەکان بکەن. سایت و ئەپەکانی موڵک سەکۆیەکی تایبەتن بۆ کەرتی خانوبەرە دیزاین کراون و بە نوێترین پرۆگرامی ئەم
سەردەمە دروستکراون کە لەئاستی ئەپەکانی وڵاتە هەرە پێشکەوتوەکاندایە. مەبەستمانە ئەم پەرتەوازەییە کۆتایی پێ بێنین و
ئەم سەکۆیە کۆکەرەوەی هەموو ئەوانە بێت لە یەک شوێندا بە گەڕانی ورد و دەقیقەوە. لەگەڵ ئەمەیشدا بۆ ئاسانکاری
هاتووین وا دیزاینمان کردوە گونجاندومانە لەگەڵ داواکاریەکان و کولتورو تێگەیشتنی خەڵکی وڵاتی خۆماندا